ku flag

KU/


MacBook Pro (قەبارەی 14 ئینج، M3) - Silver, 8GB, 1TB

دینار 2,525,000

دینار 2,350,000

  1 / 8

iCenter

کاتی بە ئەندام بوون لە 2025-05-26

ژمارە مۆبایل باوەڕپێکراوە

وردەکاریەکانی تر

گرووپی کاڵا

لاپتۆپ


SKU

MR7K3AB/A


مارکە

Apple


پرۆسێسەر

Apple M3 (8-core CPU, 10-core GPU)


زنجیرەی گرافیک کارد

ناوەخۆیی


گرافیک کارد

ناوەخۆیی


قەبارەی شاشە

14.2 ئینج


جۆری شاشە

شاشەی ئاسایی


جۆری پانێڵ

Mini-LED


ڕووناکی شاشە

1000 nits (HDR)


سیستەمی کارپێکەر

macOS


دۆخ

نوێ


کورتەباسێک
MacBook Proـی 14 ئینج بازێکی گەورەی بۆ پێشەوە داوە لەگەڵ M3، کە چیپێکی پێشکەوتووی باوەڕپێنەکراوە. لەگەڵ باشترین تەمەنی پاتری لە گۆڕەپانەکەدا—کە تاوەکو 22 کاتژمێرە—شاشە جوانەکەشی لیکوید ڕێتینا XDRـە، لاپتۆپێکی پڕۆیە بەبێ ڕکابەر. گەرەنتیی یەک ساڵ کیبۆردی ئینگلیزی و عەرەبی دەربارەی ئەم بەرهەمە: • بەهێزکراو بە M3—لەگەڵ یەکەی پڕۆسێسکردنی ناوەندیی 8 ناوکی و یەکەی پڕۆسێسکردنی گڕافیکیی 10 ناوکی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای شوێنکەوتنی تیشکی خێراکراو بە هاردوێر، چیپی Apple M3 دەتوانێ یارمەتیت بدات کارە هەمەجۆرەکانی ڕۆژانە بە ئاسانی ئاڵوگۆڕ بکەیت و ئیش لەسەر پڕۆژە پڕۆیەکانی وەک دەستکاریکردنی هەزاران وێنە یان ڤیدیۆی 4k بکەیت. • تەمەنی پاترییەکەی تاوەکو 22 کاتژمێر دەڕوات—تەواوی ڕۆژەکەت بەکاری بهێنە بە یارمەتیی دیزاینی چیپەکەی Apple کە کارەبایەکی کەمتر بەکار دەهێنێت. MacBook Pro هەمان ئەدا بێڕکابەرەکەی خۆی دەنوێنێت، چ لەسەر بارگاویکردنەوە بێت یان نا. • بیرگە و یادگەیەکی یەکخراوی خێرا وەڵامدەرەوە—یادگەی یەکخراوی تاوەکو 24 گێگابایت وا دەکات هەر کارێک تۆ ئەنجامی دەدەیت خێرا و نایاب بەڕێوە بچێت. بیرگەی تاوەکو 2 تێرابایت کە لە جۆری زۆر خێرای SSDـیە وا دەکات ئەپەکان خێرا بەئیش بکەون و فایلەکان لە چاو تروکانێک ببنەوە. • شاشەیەکی درەوشاوەی پڕۆ—شاشە لیکیود ڕێتینا XDRـە 14.2 ئینجەکەی تایبەتمەندیی Extreme Dynamic Rangeـی هەیە کە 1000 نیتی درەوشاوە جێگیری هەیە بۆ ناوەڕۆکە سەرنجڕاکێشە HDRـەکان، تاوەکو 600 نیت بۆ درەوشانەوەی ناوەڕۆکە SDRـەکان، هەروەها باری پڕۆی سەرچاوەکان تا کارەکانت بە باشترین شێوە ئەنجام بدەیت. • بە تەواوی لەگەڵ یەک دەگونجێن—گشت ئەپە پڕۆیەکانت یەکجار خێران— لەوانە Adobe Creative Cloud و Apple Xcode و Microsoft 365 و Medivis SurgicalAR و زۆر ئەپی دیکەی دڵخوازت لە ئەپەکانی iPhone و iPad. لەگەڵ macOS کارکردن و یاریکردن لەسەر Macـەکەت زۆر بەهێزترن. هەبوونت لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان بەرەو پێشەوە ببە. بە ڕێگەی تەواو نوێ کار لەسەر زانیارییەکانت بکە. تەنانەت ڕێگەی زۆر زیاتر بدۆزەرەوە تا Macـەکەت تایبەت بکەیت بە خۆت. • کامێرا و دەنگی پێشکەوتوو—هەموو شتێک جوان دێتە بەر چاوان و خۆش دێتە بەر گوێیان لەگەڵ کامێرای FaceTime HDـی 1080 پێکسڵی و ڕیزێکی سێ مایکی کوالێتی ستۆدیۆ و سیستەمی دەنگیی شەش دانە بڵندگۆ کە تایبەتمەندیی Spatial Audio لەخۆ دەگرن. • هەموو شتێکی پێوە ببەستەوە—ئەم MacBook Proیە دەرچەیەکی بارگاویکردنەوەی MagSafe و دوو دەرچەی Thunderbolt 4 و کارد سلۆتێکی SDXC و دەرچەیەکی HDMI و هێدفۆن جاکێکی هەیە. چێژ ببینە لە پەیوەستبوونی خێرا و بێتەلی Wi-Fi 6E و بلووتووث 5.3. پاڵپشتی لە یەک شاشەی دەرەکی دەکات. • ماجیک کیبۆرد بە تایبەتمەندیی پەنجەمۆرەوە—ماجیک کیبۆردی خاوەن ڕووناکی ڕیزێک دوگمەی فەرمانەکانی هەیە و تایبەتمەندیی پەنجەمۆری هەیە، کە بە هۆیەوە دەتوانیت لاپتۆپەکەت خێرا و ئاسان و سەلامەت بکەیتەوە و لە بەرنامە و سایتەکان بچیتە ژوورەوە. • ئاسایشی پێشکەوتوو—گشت Macـێک خاوەن ئینکریپشن وسیستەمی تۆکمەی پاراستن لە ڤایرۆس و سیستەمێکی بەهێزی فایەروۆڵە. هەروەها نوێکردنەوە خۆڕاییەکانی ئاسایش Macـەکەت بە پارێزراوی دەهێڵنەوە. • لەگەڵ گشت ئامێرە Appleـەکانت کار دەکات—دەتوانیت شتی ناوازە بکەیت کاتێک ئامێرە Appleـەکانت بە یەکەوە کار پێ دەکەیت. شتێک لەسەر iPhoneـەکەت لەبەر بگرەوە و لەسەر MacBook Proـیەکەت بیلکێنە. MacBook Proـیەکەت بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکانی FaceTime بەکار بهێنە و لە Messages تێکستەکانت بنێرە. ئەمانەش تەنیا سەرەتان. • دروست کراوە بۆ تەمەنێکی درێژ—پەیکەرە تەواو دروستکراوەکەی لە ئەلەمنیۆم وای کردووە لە ڕووی بەرگەگرتنەوە ڕکابەری نەبێت و ڕەنگی خۆڵەمێشیی بۆشایی و سلڤەری هەیە. نوێبوونەوە خۆڕاییەکانی سۆفتوێر وا دەکەن شتەکان بۆ چەند ساڵی داهاتوو نایاب ئیش بکەن.

ڕیکلامی هاوشێوە

نەخشەی ماڵپەڕ

Home

Motors

Real Estate

Electronics

Beauty & Selfcare

دەربارەی ئێمە

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

Facebook

Instagram

Youtube

Tiktok

LinkedIn

ئۆفیسی سەرەکی

Iraq, Erbil, Italian Village 1,

35B, Erbil, 44001, IQ

ئەپڵیکەیشنەکەمان دابەزێنە

QR Code

ئەپڵیکەیشنی ئای بازاڕ دابەزێنە

کیو ئاڕ کۆد سکان بکە یان دایبەزێنە

App StoreGoogle Play

© 2025 ئای بازاڕ هەموو مافەکان پارێزراون..