ku flag

KU/


مایرۆفۆکی Rode NT1-A & soundcart

دۆلار 375

  1 / 7

Harun Rashid

کاتی بە ئەندام بوون لە 2024-09-11

ژمارە مۆبایل باوەڕپێکراوە


وردەکاریەکانی تر

گرووپی کاڵا

مایکرۆفۆن


شار

ھەولێر


براند

Rode


دۆخ

Open Box


کورتەباسێک
Rode NT1-A یەکێك لە باشترین و ناسراوترین مایکرۆفۆنە کۆندێنسەرەکان لە جیهانی دەنگدا کە بەرهەمی کۆمپانیای Rodeی ئوسترالیە ئەم مایکرۆفۆنە پارچەیەکی ئۆرجیناڵە و تەنها لە بۆکسەکەی دەرهێنراوە، بەتەواوی نوێیە و دەستی بەکارنەهێنراوە. ئەمەش دڵنیاییتان پێدەدات کە کوالێتی دەنگ لە باشترین ئاستی خۆیدایە و بە گرێنتی دەیفرۆشم Rode NT1-A مایکرۆفۆنێکی کۆندێنسەری گەورە دیافراگمە، واتە پێویستی بە هێزی فانتۆمە بۆ کارکردن و ناکرێت USB واتا ڕاستەوخۆ کۆنێکت ناکرێت بە بەڵکو soundcartی خۆی لەگەڵەگە کە ئەویش بەرهەمی کۆمپانیای Rode ی ئوستڕالیە کە لەگەڵ ژیری دەکرد AI کۆنێکت کراوە بۆ لابردنی هەموو دەنگە دەنگێکی ناو ستۆدیۆ بە ساوند کارتە و بۆ ئەوەی ژاوە ژاو و دەنگی چواردەر لاببات و بەرزتین کوالیتی دەنگ بەرهەم بهێنێت . ئەمە گرنگە بۆ ئەوانەی بەدوای کوالێتی دەنگی پیشەییدا دەگەڕێن. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی: ١. دیافراگمی ١ ئینچی بۆ وەرگرتنی دەنگێکی دەوڵەمەند و ڕوون ٢. پاتێرنی کاردیۆید بۆ کەمکردنەوەی دەنگی دەوروبەر ٣. هەستیاری بەرز (١٤٠ دیسیبڵ) بۆ گرتنی وردەکارییەکانی دەنگ ٤. ئاستی نزمی دەنگی ناوەکی (٥ دیسیبڵ) بۆ تۆمارکردنی پاک ٥. وەڵامدانەوەی فریکوێنسی فراوان (٢٠ هێرتز - ٢٠ کیلۆهێرتز) ٦. بەرگەگرتنی فشاری دەنگی بەرز (١٣٧ دیسیبڵ) لەگەڵ ئەم مایکرۆفۆنەدا، ساوندکارتێکی تایبەت دێت کە یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی سیگناڵی ئەنەلۆگی مایکەکە بۆ دیجیتاڵ، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەگەڵ کۆمپیوتەردا بەکاربهێنرێت. ئەم ساوندکارتە کوالێتی بەرزی هەیە و گونجاوە بۆ تۆمارکردنی پیشەیی. _ئەم مایکرۆفۆنە بەتایبەتی گونجاوە بۆ: بۆ ڕیکۆردی و تۆماری پرۆفیشناڵی قورئان خوێنان _تۆمارکردنی دەنگی گۆرانیبێژان _ ئامێرە مۆسیقییە ئەکۆستیک و کارەباییەکان _ گێڕانەوەی چیرۆک و پۆدکاست _ دۆبلاژ و ڤۆیس ئۆڤەر _ بۆ ئەو یوتیوبەرانەی کە ڤیدیۆی دۆکیۆمێنتاری دەکەن و دەیانەوێت کاریگەرتین و بەرزترین کوالێتی دەنگیان هەبێت بەکورتی، Rode NT1-A مایکرۆفۆنێکی پیشەیی و بەکوالێتییە کە دەتوانێت جێگەی متمانە بێت لە هەر پرۆژەیەکی دەنگیدا. ئەم پارچە ئۆرجیناڵە، لەگەڵ ساوندکارتە تایبەتەکەی، دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوانەی بەدوای کوالێتی بەرزی دەنگدا دەگەڕێن. تێبینی ستاندێکی بە دیاری لەگەڵە کەنرخی 50,000 دینارە

ڕیکلامی هاوشێوە

نەخشەی ماڵپەڕ

Home

Motors

Real Estate

Electronics

Beauty & Selfcare

دەربارەی ئێمە

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

Facebook

Instagram

Youtube

Tiktok

LinkedIn

ئۆفیسی سەرەکی

Iraq, Erbil, Italian Village 1,

35B, Erbil, 44001, IQ

ئەپڵیکەیشنەکەمان دابەزێنە

QR Code

ئەپڵیکەیشنی ئای بازاڕ دابەزێنە

کیو ئاڕ کۆد سکان بکە یان دایبەزێنە

App StoreGoogle Play

© 2025 ئای بازاڕ هەموو مافەکان پارێزراون..