
USD 400,000
About the product:
Amenities:
Description
ئەم خانووە ناوازەیە ڕوو لە قیبلەیە و بەرامبەری باخچەیە، هەروەها بیری ئاویشی لە بەرامبەرە، واتا نە کێشەی ئاوت دەبێ، نە کێشەی کارەبا. بەرامبەری باخچەیە، لە حەوشەش هەر باخچە هەیە، لە ناو هۆڵی دانیشتنیش هەر باخچە هەیە. ئەم خانووە وردەکارییەکی زۆر لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە. پەنجەرەکانی بە شێوەیەکن تا زۆرترین ڕووناکی سروشتی بێتە ژوورەوە، بۆ ئەوەی ژوورەکان تاریک و خەمناک نەبن، هەروەها لە زستانیش سوود لە گەرمی تیشکی خۆر وەربگیرێ. دیوارەکانی دوو چینن، بلۆک+ثێرمستۆن، تا ڕێگری لە هاتن و چوونی گەرمی و ساردی دەرەوە بکات. بۆ هاوین، سیستەمی موبەڕیدەی تێدایە بە جۆرێک هەر موبەڕیدەیەک دابەش بووە بە چەند سەر ژوورێک، تا پێویستیت بە کەمترین ژمارەی فێنککەرەوە بێ. بۆ زستانانیش، ئاگردان و...